به‌غدا-INA- ویسام مه‌لا
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، عێراق لە گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەنزین نزیکە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێوشوێنێک گیراوەتەبەر کەبووه ئه‌گه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی کارەکانی به‌قاچاخبردنی به‌رهه‌مه نەوتییه‌كان.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمی نەوت، حسێن تالیب لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پرسی کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەرهەمی نەوتی بەستراوە بە دوو كاری وئه‌گه‌ری گرنگەوە، یەکەمیان پەیوەستە بە پاڵاوتنی پیشەسازی و گەشەپێدان وپێشخستنی پاڵاوگەکان وده‌ستبه‌كاربوونیان، وەک پاڵاوگەی کەربەلای پیرۆز کە بە یەکێک لە مۆدێرنترین پاڵاوگەکان دادەنرێت و ١٤٠ هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، هەروەها گروپی پاڵاوگەکانی باکوور کە بەهەمان شێوە کەوتوتە بواری كاركردنه‌وە، جگە لە پەرەپێدانی پاڵاوگەی دۆره و زیادکردنی یەکەی ئەزمەرا و پاڵاوگەی شوعەیبە”.
ڕوونیشیکردەوە" ئەم هۆکارانە بوونە هۆی دابینکردنی بەرهەم و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی به‌رهه‌می نەوتی، وتی" عێراق گەیشتووەتە خۆبژێوی لە زه‌یتی غاز و نەوتی سپی، هاوکات لەساڵی ٢٠٢٥دا خۆبژێوی لە بەنزینی ئۆکتانی بەرز (موحه‌سه‌ن) بەپێی ئەو پلانانەی کە لەلایەن وەزارەتی نەوت و دەزگا تایبەتمەندەکانەوە دانراوه بەدی دەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد ئه‌گه‌ری دووەم كه کەمکردنەوەی هاوردەکردنی به‌رهه‌می نەوتی لەسەری ڕاده‌وه‌ستێت ئه‌ویش بەپێشخستنی پرۆسێسکردن و دیاریکردنی بەکارهێنانی ڕاستەقینەی بەرهەمە نەوتییەکان و میکانیزمه‌كانه، کە لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە دانراوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ناڕاستەقینە، لەوانه دەرکردنی کارتی سووتەمەنی بۆ بەرهەمی بەنزین لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا.
به‌ڕێوبه‌ڕی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند" زه‌یتی غاز بە توندی کۆنترۆڵکراوە، وڕێوڕه‌وی وەرگیراوەکانی نەوتی توندترمان کردووە بە دانانی سیستەمی GPRS بۆ ئۆتۆمبێلی حکومی و تایبەت، ئه‌مه‌شی وایكردووه كه فرۆشتن و به‌قاچاخبردنی نەوت سنووردار بكرێت.
هه‌روه‌ها وتی" لە ماوەی ئه‌مساڵدا کارەکانی به‌قاچاخبردنی کەمیکردووە لە ئەنجامی توندکردنەوەی ئامێره‌كانی کۆنترۆڵ و تەکنەلۆژیا کە لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە دانراون وپەرەی پێداوە.