بەغداد/INA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لەدەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی ئاماری دەستگیرکردن و بانگهێشکردنی بۆپلەباڵاکان لە مانگی تەمموزدا ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە لایەنی دادوەری 36 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنی دەرکردووە بۆ 31 پلەباڵا وپلە تایبەتەکان، ئەویش لەدەرەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە بەڕێوەبەرایەتیەکان و نووسینگەکانی سەربەدەستەی دەستپاکی بەغداد و پارێزگاکان پێیان هەستاون و حەواڵەی دادوەری کراون.
وتیشی کە فەرمانەکانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنەکان دوو وەزیری پێشوو و وەزیرێکی پێشتر و بریکارێکی پێشتری وەزارەت و ئەندامپەرلەمانێکی پێشتری گرتووەتەوە، هەروەها فەرمانەکە 6 بەڕێوەبەری گشتی و 14 بەڕێوەبەری گشتی پێشوو و 2 ی پێشووترو پارێزگارێکی پێشوو و 3 پارێزگاری پێشووتریشی گرتووەتەوە.