مەنده‌لاوی لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان جەخت دەکاتەوەسەر لایەنی ئابووری و وەبەرهێنان

سیاسی
  • 26-08-2024, 16:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەنده‌لاوی جەختیکردەوەلەوەی کە عێڕاق لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکاندا جەخت دەکاتەوە سەر لایەنی ئابووری و وەبەرهێنان.
    نووسینگەی مەندلاوی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به‌وه‌كاله‌ت موحسین مەنده‌لاوی لە بارەگای خۆی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمریکی و بەڕێوەبەری بەشی سیاسی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکی میشیل سایدڕز و شاندی یاوەریان، لەدیدارەکەدا بابەتە هاوبەشەکان و پێشهاتەکانی ئەمدواییە تاووتوێکران.
    وتیشی کە لە میانەی دیدارەکەدا باس لە ئایندەی پەیوەندیەکان و پەڕەپێدانیان کرا بۆ بەرژەوەندی هەردوولا و جەختیش کرایەوەلە مکووڕبوونی عێڕاق لەسەر دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دیکە.
    هەروەها مەنده‌لاوی لەدیدارەکەدا ئاماژەیکردبەوەی کە عێڕاق لەم ساتەوەختەدا هیواخوازە کە جەخت بکاتەوەسەر لایەنی ئابووری و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەمیانەی ئەو ڕێککەوتننامانەی کە لەگەڵ وڵاتانی دیکە واژۆیان دەکات.