سەرۆک وه‌زیران ڕێنمایی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی خوێندکار زەهرا ئه‌یاد لە شارۆچكه‌ی شاترە

سیاسی
  • 26-08-2024, 13:21
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، هه‌ردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی ئاڕاستە کرد بەدواداچوون بكه‌ن بۆ بارودۆخی خوێندکار زەهرا ئه‌یاد خەڵکی شەترە.
    نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی ئاراسته‌کردووە بەدواداچوون بكه‌ن بۆ ره‌وشی قوتابی زەهرا ئه‌یاد خەڵکی قەزای شەترە لە پارێزگای زیقار، ووه‌ڵامێكی خێرای بانگەوازەکەی بده‌نه‌وه‌ کە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ناردووه‌.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەو خوێندکارە بەدەست کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنێت کە کاریگەری لەسەر توانای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قوناغی خوێندنی ئامادەیی هەبووە له‌سه‌ر ئاستی ئاوات و ئەکادیمی و زانستیییه‌كه‌ی كه‌ مافی خۆی پێبدات.
    هەروەها سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕێنمایی داوە پەیوەندی به‌خوێندکارەکە بكرێت و دەستبەجێ مەرجەکانی جێبەجێبکرێن، ئاسانکاریی پێویستی پێببەخشێت، و کار بۆ دابینکردنی چارەسەریه‌كه‌ی بۆ كرێت، ئه‌وجا لە ناوخۆی عێراق بێت یان لە دەرەوەی عێراق بێت.
    جێگای ئاماژه‌پێكردنه‌ زەهرای خوێندکار لەڕێگەی ده‌زگاكانی میدیایەوە،  لەکاتی بەشداریکردنی لە سەردانی یادکردنەوەی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لەسەر بێت، بانگەوازێک ئاراستەی سەرۆک وەزیران و وەزیری پەروەردە کردبوو، بۆ ئەوەی بارودۆخی تەندروستیه‌كه‌ی ڕەچاوی بكرێت.