سەرۆک وەزیران فەرمانیدا بەڕێزلێنان لە بەرزکەرەوەی قورسایی عەلی عەماڕ

وەرزش
  • 26-08-2024, 13:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی فەرمانیدا بە ڕێزلێنانی بەرزکەرەوەی قورسایی عێڕاقی عەلی عەماڕ ئەویش پاش تۆمارکردنی دوو پلەی جیهانی  لەئۆڵۆمپیادی پاریس.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشوازیکرد لە سەرۆک لێژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێڕاقی عەقیل مفتن و بەرزکەرەوەی قورسایی نێودەوڵەتی عەلی عەماڕ کە بەشداری کردبوو لە ئۆڵۆمپیادی ئەمدواییەی پاریس.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران فەرمانیدا بە ڕێزلێنان لە بەرزکەرەوەی قورسایی عەلی عەماڕ وگرنگیدان پێی ودابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی.
    بەیاننامەکە تیاشیدا هاتووە کە سودانی جەختیلەوەکردۆتەوە کە حکومەت بەردەوامە لە پێشکەشکردنی سەرجەم یارمەتیەکان بۆ وەرزش و وەرزشوانان، چونکە وەرزش ئامڕازێکە بۆ پێشکەشکردنی وێنایەکی باش بە وڵات لەدەرەە، جگەلەوەش شایستەیەکی گرنگە لەسەر ئاستی پابەندیاری حکومی بەرامبەربە وەرزشوانە عێڕاقیەکان ، ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆژەی پاڵەوانی ئۆڵۆمپی کە ئەم حکومەتە بنەچەی بۆ داناوە بە پڕۆژەیەکی هیوابەخش هەژماردەکرێت بەمەبەستی پێگەیاندنی پاڵەوانان بۆ خولەکانی ئۆڵۆمپیاد.