بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سبەی سێشەممە ساف وگەرم دەبێت و پەڵەهەوریشی لەگەڵدا دەبێت ، پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن، ڕوونیشی کردەوەکە پلەکانی گەرما لە بەغدادو دیالە دەگەنە 47 ولە کەربەلای پیرۆزیش دەگەنە 48 پلەو لە ئەنباڕو سەڵاحەدین پلەکانی گەرما دەگەنە 46 و لەمیسان و دیوانیەش 49 پلە تۆماردەکات و لە موسەنناو بەسڕەوزیقاڕیش دەبێتە 50 پلە.
ڕۆژی چوارشەممەش کەشێکی ساف دروست دەبێت و پلەکانی گەرماش لەهەردووناوچەی ناوەڕاست و باکوور هەندێک نزم دەبنەوە لەباشووریش پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش ساف دەبێت وتۆزو خۆڵێکی سووکیش هەڵدەستێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا هەندێک نزم دەبنەوە.
کەشوهەواش بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو پێشبینی دەکرێت کە ساف و سووکە تۆزیش دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی لەسەرانسەری وڵاتدا چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.