به‌غدا-INA ـ حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ دووشەممە، پاڕێزگاری نەجەف ڕایگەیاند" كه‌پێشوازی له‌زیاتر لە 12 ملیۆن سەردانیكار كردووە، لە کاتێکدا مەزارگەی پیرۆزی ئیمام عەلی ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە 4 ملیۆن ژەم لە کاتی سەردانەکەی چله‌ی ماته‌مینی دابەشکراوە، له‌لای خۆیه‌وه ئەمینداریەتی مزگەوتی کوفە دووپاتیکردەوە کە پێشوازی له‌زیاتر له‌نۆ ملیۆن سەردانیكار كردووه.
پارێزگاری نەجەفی پیرۆز یوسف کەنناوی، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: سوپاس و ڕێزی خۆمان ئاراستەی مه‌رجعی باڵا دەکەین کە ئاڕاستە و ئامۆژگارییان کردووە، هه‌روه‌ها سەرجەم مەزارگە و دەستەکان بۆ پێشوازی سەردانیكارانی چلەی ماته‌منیدا، و جەختی لەوە کردەوە کە نەجەفییەکان توانای خۆیان بۆ ڕێکخستن و بەخشندەیی و بەخشین سەلماندووە، هەمیشە لەپێشوازی سەردانیكاراندا".
هه‌روه‌ها وتی" ژمارەی سەردانیكاران لە ماوەی چلەی ماته‌مینیدا زیاتربووه لە ١٢ ملیۆن زیاره‌تكار".
لای خۆیەوە ئەندامی سکرتاریەتی مەزارگه‌ی عه‌له‌وی پیرۆزی، ئەحمەد قه‌ڕشی، لە میانی کۆنفرانسەکەدا ڕوونیکردەوە مەزاری عه‌له‌وی پیرۆزی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی پێکهێنا کە لە ١٢ میحوەر پێکهاتبوو، لەوانەش خزمەتگوزاری و ئاسایش، و هەموو کارمەندەکانی لە سەردانەکەی چلەی ماته‌مینیدا خستبووه ره‌وشی ئاماده‌باشی بۆ خزمه‌تكردن.
ئه‌وه‌شی وت" ڕووبەری زیاتر له ١٠٢ هەزار مەتر چوارگۆشە لە دەوروبەری مەزارگەکەدا ئامادەکراوە، لەگەڵ ١٩ هۆڵ و٥ هەزار و ٦٠٠ تۆن پاشماوە لە پارێزگاکە لابراون وپاكرایته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە مەزارگەی پیرۆز زیاتر لە چوار ملیۆن ژەمی خۆراکی لە چلەی ماته‌مینیدا دابەشکردووە، هەروەها ٢٠ هەزار و ٣٦٠ قاڵبی سەهۆڵ دابەشکراوە" وحەوت مەفرەزەی پزیشکی لە دەوروبەری مەزارگەکەدا جێگیرکراون له‌گه‌ڵ٢٠ ئەمبولانس و چوار خاڵی ڕێنمایی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "5 هەزار کامێرا لە دەوروبەری مەزارگەی پیرۆز جێگیرکراون، هەروەها له‌گه‌ڵ 110 پاس جێگیرکراون".
لەکاتێکدا زولفه‌قار ئەلحەیدەری یاریدەدەری سکرتێری مزگەوتی کوفە لە میانی کۆنفرانسەکەدا دووپاتیكرده‌وه كه‌ئەمینداریەتی مزگەوتی کوفە لە چلەی ماته‌مینی دا پێشوازی لە زیاتر لە 9 ملیۆن سەردانیكار کردووه. وسوپاسی خۆی ئاراسته‌ی نەجەفیەکان كرد كه‌توانای ڕێکخستن و بەخشندەیی و بەخشینی خۆیان سەلماندووە، بۆ هەمیشە پێشوازیکردن لە سەردانکەران.
هه‌روه‌ها وتی" ژمارەی سەردانکەران لە ماوەی چلەی ماته‌مینیدا گەیشتە زیاتر لە ١٢ ملیۆن سەردانکەر.