بەغداد/ INA
دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کەلە ڕێوڕەسمی یادی چلەدا 3 ملیۆن و 445 هەزارو627 سەردانیکار هاتوونەتە نێوعێڕاقەوە.
وتەبێژی فەرمی دەروازەسنووریەکان عەلائەدین قەیسی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ژمارەی سەردانیکارانی بیانی بۆ یادکردنەوەی چلەی ئیمامی حوسەین س.خ گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 445هەزارو627 کەس لە مێژووی مانگی سەفەر کەدەکا مانگی ئابی ئێستاوە تاکو دوێنێ ڕێککەوتی مانگی سەفەر کەدەکا 25 ی ئەم مانگە.
هەروەها وتیشی کە ژمارەی ئەوانەی سەردانەکەیان تەواوکردووەو وڵاتیان بەجێهێشتووە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 807 هەزارو 148 کەس، پڕۆسەکەش لە دەروازەسنووریەکانی سەفوان و شەلامچەو شیب و زڕباتیەو مونزریەو قائیم و فڕۆکەخانەی بەغداد و فڕۆکەخانەی نەجەفی شکۆمەند و حاجی عومران و باشماغەوە بەڕێوەچووە.