هێزەكانی حەشدی شەعبی بارێكی قاچاخی خواردنەوە كحولیەكان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار پوچەڵ دەكەنەوە

ئەمنی
  • 25-08-2024, 20:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆیەك شەممە هێزەكانی ڕحەشدی شەعبی ڕایگەیاند كە لیوای 27ی هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیان ئۆپەراسیۆنێكی قاچاخی بارێكی گەورەی خواردنەوە كحولیەكان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار پووچەڵ بكەنەوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : هێزێك لە هەواڵگری لیوای 27، فەوجەی دووەم (ئەركی تایبەت)، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری دروست، توانیان ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی  باركردنی خواردنەوە كحولیەكان پوچەڵ بكەنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو بارانە دەگاتە (2575 كارتۆن) كە لە بەغداوە دێت بۆ ئەنبار بە شاردنەوەی لەناو ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری مێرسیدس ئەكترۆز لە بازگەی ئەقواس (دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ قەزای گەرمە)، ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكە دوو قاچاخچییان دەستگیركردووە  وبردوویانە، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.