سەرۆكی حكومەت بڕیاری دا مامۆستایانی وانەبێژ بكرێنە گریبەست

ناوخۆ
  • 25-08-2024, 17:45
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە 8/25 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی كوردستان كرد.
    سەرۆكی حكومەت سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی كرد كە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی ، كۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرك و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
    سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە دا كە بە داخەوە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان ناكرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حكومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێكدا  ، نزیكەی یەك ملیۆن كەس دامەزراون ، بەڵام تەنانەت یەك كەسیان بۆ هەرێمی كوردستان دانەمەزراندووە.
    سەرۆكی حكومەت دوای گوێگرتنی لە خواست و داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حكومەت هەرێم ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان نزیكەی 38 هەزار