شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی گەیشتە دۆحە

وەرزش
  • 25-08-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتە دۆحەی پایتەختی قەتەر.
    بەیاننامەیەكی كورتی یەكێتی تۆپی پێ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : هیوادارە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، یەكەم یەكەی مەشق و ڕاهێنانی خۆی لە كاتژمێر حەوتی ئێوارە لە یاریگای زانكۆی قەتەر ئەنجام بدات،وەك ئامادەكاری بۆ پاڵاوتنەكانی سەركەوتن بۆ مۆندیالی 2026 .
    جێگای ئاماژەیە كە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان لە كۆمەڵەی دووەم شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (عومان ، كوەیت ، كۆریای باشوور ، فەلەستین ، ئوردن ) یاری دەكات.