بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، گەڕایەوە بەغدای پایتەخت، دوای كۆتاییهێنان بە سەردانەكەی لە پارێزگاری كەربەلای پیرۆز،كە شەوی ڕابردوو بەڕێوەی برد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوای كۆتاییهێنان بە سەردانەكەی كە لە شەوی ڕابردووەوە بۆ پارێزگاری كەربەلای پیرۆز ئەنجامی داوە، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانج لە سەردانەكەی بەدواداچوونە بۆ جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ چلەی سەردانیكاران بوو.