بەرپرسی دەستەی حەج: بەردەوامین لە ڕۆیشتنی پێچەوانەی سەردانیكاران لە میحوەری باشوور

ناوخۆ
  • 25-08-2024, 16:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆكی دەستەی حەج و عومرە، شێخ سامی مەسعوودی ، ڕۆیشتنی نەرمی جوڵەی سەردانیكارانی لە ڕێگەی میحوەری باشوورەوە كە كەربەلای پیرۆز و نەجەف ئەشرەف بەیەكەوە دەبەستێتەوە پشتڕاستكردەوە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە كارمەندانی دەستەكە لە ئامادەباشی دەمێننەوە  تا كاتی ڕۆیشتنی پێچەوانە بە تەواو كۆتایی دێت.
    مەسعوودی لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە كەربەلای پیرۆز، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و  وتی : كارمەندانی دەستە چوونەتە دۆخی ئامادەباشی تەواو، و تا دواهەمین سەردانیكار لە شاری پیرۆزی كەربەلا بەجێدەهێڵێت دەمێننەوە ، جەختی لەوە كردەوە كە دەستەی كارمەندان سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و ستایشی هەوڵەكانی هەموو  كەرتە ئەمنییەكان دەكات لە پشتگیری كردنی كارەكانی دەستەكە.
    سەرۆكی دەستەی حەج ووتیشی : كارمەندانی دەستە لە میحوەری باشوور كە كەربەلا و نەجەف بەیەكەوە دەبەستێتەوە جێگیركراون و جەختیشی لەوە كردەوە كە لێشاوێكی زۆر هەیە لە گواستنەوەی سەردانیكاران  لەم میحوەرەدا.