سەرۆکی وه‌زیران فه‌رمان به‌ وەزیری کارەبا دەکات پلانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی كاره‌با دابڕێژێت

سیاسی
  • 25-08-2024, 15:25
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فه‌رمان ئاراسته‌ی، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای ده‌كات بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی كاره‌با.

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی مەراسیمی یادی ئه‌ربه‌عینیه‌ی ئیمام حوسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت، و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “گرفت هەیە کە کاریگەرییان لەسەر دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتی بەگشتی هەبووە"، جەختی لەوە کردەوە کە "پێویستی چارەسەر بۆ كه‌می كاره‌با و لۆد له‌سه‌ری كه‌م بكرێته‌وه‌".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی سەردانکەران لە زیادبووندایە"، جەختیشیکردەوە "پێویستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کارەبا، کە خزمەتگوزارییەکی جەوهەرییە".

    سەرۆک وه‌زیران فه‌رمانی به‌ وەزیری کارەبای کرد بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابڕێژێت.