سه‌ید سەدر داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە تیرۆریزمی زایۆنیستی ڕابگرن

سیاسی
  • 25-08-2024, 15:19
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێبەری بزووتنەوەی نەتەوەیی شیعە، سه‌ید موقتەدا سەدر، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە تێرۆریزمی زایۆنیستی ڕابگرن.

    سه‌ید سەدر لە توتێکدا له‌سه‌ر پێگه‌ی ئیكس دواتر ئاژانسی هه‌واڵی بڵاویكرده‌وه‌ تێیدا نووسوێتی"هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ عێراق سوپاسی مه‌هدی ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی داگیركر بوونه‌وه‌ له‌ ساڵی 2003 ئه‌وه‌ ئێستایش حزب الله له‌ لوبنان به‌ته‌نها ڕووبه‌ڕووی هێزی داگیركه‌ری زایۆنیستی ده‌بێته‌وه‌ بۆ دیفاعكردن له‌ خاكی لوبنان و سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌ت و سه‌لامه‌تی گه‌له‌كه‌ی هه‌روه‌ك چوون له‌سه‌ر نه‌هجی   رابه‌ره‌ی بێ سه‌رو شوێنیان سه‌ید موسا سه‌در.

    سه‌ید سه‌در وتیشی: لەبەر ئەوەی ئێمە مانای ڕاستەقینەی تەنیا بوون لە گۆڕەپانی ململانێکان دەزانین، لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە لوبنانی خۆشەویست و گەلە مەزنەکەی و خەباتکارانی لە هەموو خراپەکارییەک بپارێزێت و لە دەستدرێژی و شەڕی زایۆنیستی ڕزگاری بکات.

    سه‌ید سه‌در جەختی کرد: دوژمنی زایۆنی بە کردەوە تیرۆریستییەکانی و پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە پشتیوانی ئەمریکای گەورەی خراپەکار، بەرەو کۆتایی حەتمی خۆی دەڕوات.


    هه‌روه‌ها سه‌ید سه‌در داوای لە "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە تیرۆریزمی زایۆنیستی ڕابگرن و ناوچەکە لە خراپەی شەڕەکان و هەژموونی ناڕەوای زایۆنیستی ڕزگار بکەن".