کەربەلای پیرۆز - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە عه‌ته‌به‌ی عەباسی ژمارەی سەردانیکەرانی ئه‌ربه‌عینیه‌ی ئیمام حسێن سەلامی خوای لەسەر بێت بۆ ئەمساڵی ڕاگەیاند.
عه‌ته‌به‌ی عەباسی لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، "ژمارەی سەردانیکەرانی ئەربەعینیهی ئیمام حوسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت، بۆ ئەمساڵ گەیشتووەتە ٢١ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٥٢٥ سەردانکەر".
محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی لە دەستەبەرکردنی ئهربعیینهی سەردانەکەی بەرز نرخاند و وێڕای ئەوەی ڕایگەیاند کە گەلی عێراق شایەنی باشترین خزمەتگوزارییە، پێشنیاری خۆبەخشی و کۆششکردن لە ئەنجامدانی ئەرکدا کرد.