سەرۆک کۆمار: ئیلهاممان لە ئایدیاڵ و چەسپاوی لە حەقیقەتدا لە ئه‌ربه‌عیینه‌ی ئیمام حوسێن (س.خ) وەرگیراوە

سیاسی
  • 25-08-2024, 14:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سه‌رۆك کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال ڕەشید ، ئەمڕۆ یەکشەممە، دووپاتی کردەوە کە ئه‌ربه‌عیینه‌ی ئیمام حوسێن (س.خ) ئیلهامبەخشە بۆ ئێمە بە ئایدیالی بەرز و خۆڕاگری لە ڕاستی و ڕەتکردنەوەی نادادپەروەری و زۆڵم.
    سه‌رۆك کۆمار لە پۆستێكی لەهەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (X)  بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نووسیوێتی "له‌ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن(خ . ر) ئیلهامبەخشە بۆ ئێمە بە ئایدیالی بەرز و خۆڕاگری لە ڕاستی و ڕەتکردنەوەی نادادپەروەری و زۆڵم ،هه‌روه‌ها فێری مرۆڤایه‌تی و ئارامگرتنمان ده‌كات بۆ قوربانی دان له‌ پێناو ئازادی و نه‌هێشتنی زۆڵم".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "لەم بۆنە گەورەیەدا سڵاو لە سه‌رجه‌م زیاره‌تكه‌ران دەکەین کە بەرەو کەربەلای پیرۆز به‌ڕێكه‌وتوونه‌،هه‌روه‌ها هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان كه‌ ئه‌ركی پارستنی ئه‌منییه‌تی زیاتره‌كه‌رانیان له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌، هەروەها موكیبه‌ خۆبەخشەکان کە خزمەت بە زیاره‌تكه‌ران دەکەن لە وێنه‌یه‌كدا کە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی بەخشندەیی ڕاستەقینەی میوانداری عێراقییەکان ده‌كات".