بهغدا - INA
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە بەغدا بەرەو دەوحە بەڕێکەوت، بۆ ئەوەی لەوێ بۆ ماوەی 8 رۆژ کەمپێکی مەشق و راهێنان بکەنەوە و خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەکە هەڵسەنگاندنیان بۆیاریزانان بکات.
عەدنان دەرجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراقی بۆ تۆپی پێی، لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه "پێویستە یاریزانەکان لەم ساتەوەختەوە سەرنجیان لەسەر بێت، بەو پێیەی چووینەتە قۆناغێکی گرنگ و چارەنووسسازەوە، کە لەڕێگەیەوە ئامانجمان دەبێت بۆ گەیشتن بە مۆندیال و بەدیهێنانی خەونی هاندەران بۆ گەیشتن بە مۆندیال"
ئهمهو راهێنهری ههڵبژاردهی نیشتمانی له خۆ ئامادهكردنه لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی عومان و کوێت ببنەوە.