بەغدا - INA
کارگێڕی یانەی وەرزشی حدوود ، ده‌ستپێكردنی کەمپێکی ناوخۆیی بۆ یاریزانانی تۆپی پێ ڕاگەیاند کە لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو.
سەفا عەباس جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی حدوود ، لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی سەباح، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووه ، "کەمپی هەولێر لە سیی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات و دەشڵێت بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، لەنێویاندا چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه لەگەڵ چه‌ند یانه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن ".
هه‌روه‌ها وتیشی یانه‌ی حدوود بۆندی زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی یاریزانی وه‌رزی پێشووی نوێیكرده‌وه، هه‌روه‌ها بۆندی له گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی نیشتمانی محه‌مه‌د جه‌میل ئیمزاكردووه كه له یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداوه هاته ڕیزی یانه‌كه‌مانه‌وه و هه‌روه‌ها یاریزان شێروان كوردستان كه له نه‌ورۆز و حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د له یانه‌ی كاره‌با و و علی موحسین له یانه‌ی هه‌ولێر و عباس ماجید له‌موریتانی و محه‌مه‌د سویعیدی له یانه‌ی ته‌له‌به‌و ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌زایش له یانه‌ی نه‌وته‌وه هاته رێزی یانه‌كه‌مانه‌وه.