بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دهستهی دەروازە سنوورییەکان ئامارێکی نوێی سەبارەت بە ژمارەی سەردانیکەرانی بیانیی هاتن و ڕۆشتن لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
عەلائەلدین قهیسی، وتەبێژی دهستهی دەروازە سنوورییەکان ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ژمارەی سەردانیکەرانی بیانی بۆ عێراق لە یەکەم رۆژی مانگی سەفەرەوە کە دەکاتە ٦ی ئاب گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ٦٣ سەردانکەر، ، تا ١٩ی مانگی سەفەر، کە هاوتایە لەگەڵ ٢٤ی ئابی ئەمساڵ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی سەردانکەرانی بیانی کە لەم سهرهتای مانگی سهفهرهوه تا ئێستا دوو ملیۆن و 502 هەزار و 395 سەردانکەر بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم کارە لەڕێگەی دهروازهكانی سەفوان، شەلەمچە، شەیب، زورباتیە، مونزییه قائیم، فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەفی ئەشرەف، دهروازهی حاج ئۆمهران و ، و باشماغ " .