بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتی دەکاتەوە کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە خستنەڕووی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ دڵنیابوون لە بهڕێوچوونی مهراسمی چله ئیمام حوسێن (س.خ) .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوارەی دوێنێ شەممە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای کەربەلا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە کۆبووەوە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پلانی یادکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن و هاوەڵانی سەلامی خوایان لێ بێت".
ههروهها لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سهرۆك وهزیران ئاماژەی بە "هەوڵە هاوبەشەکان کرد بۆ سەرکەوتنی زیارەتی چلە لە هەموو لایەنە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکانەوە و جەختی کردەوە لەوەی کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە لیستکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەگەڵ دەستەبەرکردنی ئاسان کاری کردن و ڕێکخستنی زیارەت ، لە پارێزگا دوورەکان یان نزیکەکانی کەربەلاوە تا مەزاری سەید شوهەدا ئیمام حوسێن و عەباس سەلامی خوایان لێ بێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئەرکەکان دەکەونە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی حکومەتە خۆجێیەکانەوە بە پارێزگای کەربەلایشەوە و گرنگییەکی گەورەیان هەیە لەهەموو ئەو شتانەی کە کاریگەریان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە"،سهرۆك وهزیران جهختی لهسهر " پێویستی گونجاندنی پڕۆژە ناوخۆییەکان لەگەڵ ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت و پڕۆژە ستراتیژییەکان، کە لەلایەن وەزارەتەکانەوە پلانیان بۆ دادەڕێژرێت و دارایی دەکرێت بۆ گەیشتن بە پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەکانیان لەدامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵ و خۆجێی کە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن و کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری و گوزەرانی گەلەکەمان لە سەرانسەری عێراق".