بەغدا - INA
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ خیسوس کاساسی ڕاهێنەری ئیسپانی ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ماوەی داهاتوو.
فیدراسیۆنی تۆپی پێ، له راگهیندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە، “کاساس بۆ ماوەیەکی تر لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت لە راهێنهرایهتیكردنی شێرهكانی رافیدهین لە پاڵاوتنە یەکلاکەرەوەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦".
له راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ شەممە، عەدنان دەرجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، لەگەڵ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، خیسوس کاساس، لە بارەگای لالیگا کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی جێگری دووەمی سەرۆکی فیدراسیۆنەکە، یونس مەحمود، وئەندامی فیدراسیۆنەکە، ئەحمەد موسەوی، و لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە قۆناغی داهاتوو بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی کرد، و بەدواداچوون بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان گه هیواخوازە لە ڕووداوەکانی داهاتوودا، کە گرنگترینیان یارییهكانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال٢٠٢٦ه، کە تیایدا هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دوو یاری لە قۆناغی یەکەم و دووەمدا ئەنجام دەدات بەرامبەر هەڵبژاردەی عومان لە بەسرە لە ٥ی ئەیلول و بەرامبەر کوێت لە ١٠ی ئەیلول لە کوێت".
دەرجال ئاماژەی بەوەشکرد، مانەوەی کاساس لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی هەنگاوێکی گرنگە لەڕووی سەقامگیرییەوە لە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیماندا جەختی لەسەر گرنگی ئەو دوو یارییە کردەوە، بەو پێیەی بردنەوەی خاڵەکانیان پاڵنەرێکی گەورە بەرەو پێشەوە دەڕەخسێنێت گەیشتن بە خەونی سەرکەوتن بۆ مۆندیال".
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوەی عێراق بە ئەنجامدانی یارییەکانی لەنێوان خاك و هاندەرانی خۆی دوای بەشداریکردنی لە پێشبڕکێکانی ڕابردوودا دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری شێرەکانی رافیدهین بکەن لەنێو گەرمی ئەو هاندەره بەڕێزەی کە خوویان پێ گرتووە ڕەنگدانەوەی وێنەی شەرەفمەند و گەشاوە".