وه‌زاره‌تی گواستنەوە: سەرۆک وەزیران فه‌رمانی كرد پرۆسەی گواستنەوەی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاره‌تكه‌ران بۆ ماوەی دوو ڕۆژی درێژبكرێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 24-08-2024, 23:39
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئه مڕۆ شه‌ممه ، وه‌زاره‌تی گواستنەوە ڕێنمای ده‌ركرد كه‌ له‌سه‌ر راسپاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد پرۆسەی گواستنەوەی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاره‌تكه‌ران بۆ ماوەی دوو ڕۆژی درێژبكرێته‌وه‌.

    مه‌یسه‌م سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “سەرۆک وەزیران له‌ كاتی هاتنی بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز، فه‌رمانیكرد كه‌  پرۆسەی گواستنەوەی پێچەوانە و هەوڵە خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتیکردنی مه‌راسیمه‌كه‌ بۆ ماوەی دوو ڕۆژی دیکە درێژبكرێته‌وه‌" ئاماژەی بەوەشکرد،"وەزارەتی گواستنەوە بە 650 پاس بەشداری ئەم پرۆسەیە دەکات، هەروەها 16 شەمەندەفەر، هەروەها 130 بارهەڵگر، لەڕێگەی کۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی وشکانییەوە، جگە لە هەوڵێکی زیادە کە لەلایەن گواستنەوەی دەریاییەوە ده‌خرێته‌ به‌رخزمه‌تكردنه‌وه‌".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنەکە لەڕێگەی ئاسمانییەوە بەردەوامە لەڕێگەی کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی عێراق لە سێ فڕۆکەخانەی سەرەکی خۆی، بەغدا، نەجەف ئەشرەف، و بەسرە، ئەمە جگە لە هەوڵەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت لەڕێگەی چەندین میحوەر بەرەو بەغدا و نەجەف ئەشرەف، هەروەها دەروازە سنوورییەکان".