سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كرد به‌ پارستی كاری ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری بۆ زیاره‌تی ئه‌ربه‌عینیه‌

سیاسی
  • 24-08-2024, 23:22
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فه‌رمانی كرد به‌ پارستی و كاری به‌رده‌وانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ مه‌راسمی زیاره‌تی ئه‌ربه‌عینیه‌.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەاع سودانى، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی لیژنەی باڵای ئەمنی کرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی زیارەتی چلە لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز و دواتر سەردانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پارێزگاکەی کرد".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئه‌وه‌یش هاتووه‌كه‌" لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سه‌رۆك وه‌زیران لەبارەی دۆخی بازگە و خاڵەکانی پشکنین و کارپێکردنی ئەو کامێرا گەرمانەی کە لە پلانەکەدا پەسەند کراون ئاگادار کرایەوە" ، هەروەها "هەوڵی هەموو پێکهاتەکانی هێزە ئەمنییەکان بە پێکهاتە جیاجیاکانییەوە بەرز نرخاند، کە ئەرکی پاراستنی شوێن و شار و ڕێگاکانی بەرەو کەربەلایان گرتۆیە ئەستۆ، بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و بۆ زیارەتکاران، هەروەها جەختی کردەوە لەوەی کە ئەرکەکە لە ئێستادا پەیوەستە بە بوونی مەیدانی لە دوایین کاتژمێرەکانی زیارەت، بۆ ئەوەی هەر لایەنێک بەرپرسیارێتی دیاریکراوی خۆی لەئەستۆ بگرێت".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ورد لەسەر زیارەت و پلانەکان و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی و ئاماژەدان بە لایەنە نەرێنییەکان بەمەبستی چارەسەرکردنیان"، هه‌روه‌ها سودانی سوپاس" پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی حەشدی شەعبی دەربڕی کە بەدرێژایی ڕۆژانی زیارەت بەردەوام بوون لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەگەڵ هەوڵی فەرمانگە و دامودەزگاکان و پارێزگاکان و وەزارەتەکان لەهەموو وێستگەکانی خزمەتگوزاریدا".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی جەختی کردەوە لەسەر "پێویستی پاراستنی ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگییەکان و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی لەناکای ئەمنی و دیاریکردنی هۆکارەکانی، چونکە کاتژمێرانەکانی داهاتوو کورتەیەکە لە هەوڵەکانی هەموو ڕۆژانی ڕابردوو و پێویستە ڕێگە نەدرێت هیچ ڕووداوێک ڕووبدات کە وێنەی نایابی ئەو هەوڵە ئەمنییەی کە دەدرێت تێکبدات".