بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەیشتە پارێزگای کەربەلا بۆ بەدواداچوونی مەیدانی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی تایبەت بە زیارەتی چلە دهكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، گەیشتە پارێزگای کەربەلا بۆ بەدواداچوونی مەیدانی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی تایبەت بە زیارەتی چلە و بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ گواستنەوەی پێچەوانەی زیارەتکاران".