کەرکوک - INA - مەهدی ره‌بحاوی
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دیراسەکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند، هاوکات تاوتوێی دۆسێی مامۆستایانی وانه‌بێژ و میکانیزمی دانان و ده‌ستپێكردنی 7 هەزار پله‌ی وه‌زیفی دەکات.
ڕەعد ساڵه‌حی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركوك، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە، یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچوو، کە بریتی بوو لە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دیراسەکردنی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگا و دۆزینەوەی چارەسەر و میکانیزمێک بۆ بڵاوکردنەوەی دامه‌رزاندنی زیاتر لە ٧ هەزار فه‌رمانبه‌ر".
ساڵه‌حی وتیشی، “لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی پەرەپێدانی چارەسەر بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ لەخۆگرتبوو، بەو پێیەی نوسراوێک بۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیران نێردرابوو کە داواکرا بڕیارێک ئالیه‌تێك دابنرێت به‌شێوه‌ی ئەلیکترۆنی به‌پیێ ژماره‌ی ساڵی خزمه‌ت ، یان بۆ ئەوەی میکانیزمێکی تایبەتیان هەبێت بۆ زیادکردنی پله‌ی وه‌زیفی ، بەبێ گوێدانە ئەو میکانیزمەی کە پەیڕەوی لێدەکرێت".