ههولێر –INA
مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان ، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاری و پشتیوانیی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی نێردراوه تێیدا هاتووه"ئهمڕۆ شەممە ، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه"سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاری و پشتیوانیی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی".
لای خۆیهوه ، تۆرکیلد بیوگ بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا، "جەختی لە بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکانیان و درێژەدان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی بەشداریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەوروپا بەتایبەتی کرا، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بەڕێوە بچێت".