بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بوونی هەڵمەتێكی نیشتمانی پشتڕاستكردەوە كە حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەست پێدەكات.
لە بەیاننامەیەكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ە تێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی كرد ئ پێش ئەوەی وڵات بەجێبهێڵێت بچنە ناو كەمپێكی مەشق و ڕاهێنانەوە بۆ بەشداریكردن لە یەكەم یاریی كۆتایی پاڵاوتن بۆ مۆندیال، كە لە یاریگای بەسرە لە پێنجی مانگی ئەیلولی داهاتووبەڕێوەدەچێت،ئەمەش بەئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەدنان درجال و راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق خیسۆس كاساس.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سودانی بەخێرهاتنی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و ستافی مەشق و ڕاهێنانەكانیان كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، هیوادارە لەگەڵ باقی ئەو یاریزانانە ببینێت كە بارودۆخی پیشەگەرییان لەگەڵ یانە بیانییەكانیان نەیتوانیوە بەشداری بكەن.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە هەموو خەڵك ئومێد و تەماحیان هەیە بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لەم پاڵاوتنانەدا، وەك عێراق شایستەیە لە مۆندیالدا ئامادە بێت بەهۆی ئەو توانا و بەهرە و لێهاتووییەی ئەمڕۆ هەیە بۆ بەشداری دەكەن لە خولەكانی تۆپی پێی ئەوروپا، جگە لەو ستافی ڕاهێنانە لێهاتوو و كارامەیەی كە هەمانە كە حكومەت هەموو جۆرە پشتگیرییەكی پێویستی بۆ دابین كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیپەكە دوای چەندین ساڵ لە دوایین یارییەوە كە لەسەر خاكی خۆی ئەنجامیدا، لە پاڵاوتنەكانی كۆتایی عێراقدا بەشداری دەكات،ئەمەش فاكتەری بەهێزی پێكدەهێنێت كە یارمەتیدەر دەبێت لە تێپەڕاندنی یارییەكانی پاڵاوتن،خەڵكی بە گشتی چاوەڕێی ئێوەن، بەو شتەی كە بە نیشتمانپەروەری و پشتگیریكردنی تیمەكە لە هەموو بارودۆخێكدا ناسراون،بە ئاماژەدان بەوەی كە هەڵمەتێكی نیشتمانی هەیە كە حكومەت دوای چلەی سەردانیكاران دەستی پێدەكات بۆ ئەوەی هەموو چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان بەشداری بكەن لە پشتگیریكردنی تیمەكە.
سودانی جەختی لە گرنگی ئەم بەشدارییە كردەوە، كە ئەركێكی نیشتمانییە بۆ عێراق، و یەكێكە لەو نیشاندەرانەی بوژانەوەی وڵاتەكە پشتڕاست دەكاتەوە كە پێشكەوتنی وڵات بە ئاراستەیەكی دروستی گەشەپێدان و سەقامگیری دووپاتی كردەوە كە بەشداری تیمەكە و بوونی لە گەورەترین كۆڕبەندی نێودەوڵەتی تۆپی پێدا سەقامگیری و خاوەندارێتی دەوڵەت لەو دامەزراوانە پشتڕاست دەكاتەوە كە پلانیان هەیە لە لایەنی وەرزشیدا،چونكە وەرزش ئەمڕۆ ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە سیاسەت و ئابووری و بابەتی دیكەدا.