بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی هاتنی كەشتییەكی نوێی باركراوی برنجی تایلەندی بۆ ئاوی هەرێمی ڕاگەیاند بۆ سەبەتەی خۆراك.
لە بەیاننامەیەكی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی بۆ كۆمپانیا، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: كەشتی (MV BLUE RAY) گەیشتووەتە ئاوە هەرێمییەكان بە باركردنی 41500 هەزار تۆن برنجی تایلەندی بۆ بۆ سەبەتەی خۆراك.
ئاماژەی بەوەشكرد: پشكنەرانی تاقیگەیی لە ئوم قەسر بە هاوكاری ستافی بەشی كۆنترۆڵی جۆری، هەستان بە راكێشانی نموزەجی سەرەتا بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی فیزیای یەكەمی لەسەریان، دواتر ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی دەكرێت بۆ ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆ لێكچوون بە تایبەتمەندییە ستانداردە عێراقییەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : دوای ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكە گونجاوی مادەكە پشتڕاست دەكاتەوە، ئەو مادەیە بەسەر پێگە و لقەكانی كۆمپانیاكەدا دابەشدەكرێت بەپێی ئەو پلانەی بەبازاڕكردن كە لەلایەن بەشی ماركێتینگەوە ئامادەكراوە بۆ ئامادەكردنی بۆ هاووڵاتیان لە پشكەكانی تاكی بۆ سەبەتەی خۆراك.