كەشوهەوا: پێنج پارێزگا نیوەی پلەی كوڵانیان تۆماركردووە

ناوخۆ
  • 24-08-2024, 10:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات پێنج پارێزگا نیوەی پلەی كوڵان تۆمار بكەن.
    لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوا بۆ سبەینێ یەكشەممە، ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دەركەوتنی هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی پێشوو دەبن، كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە میسان، نەجەف ئەشرەف، موسەننا، بەسرە و زیقار 50، سەڵاحەدین، بەغدا، ئەنبار، واست، كەربەلای پیرۆز، بابل و دیوانیە 49 دەبێت .
    رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش بەگشتی كەمێك بەرزدەبنەوە.
    سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دەركەوتنی هەندێك هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ وڵات بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هەروەها با لە ڕۆژدا چالاك دەبێت لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات لە ناوەڕاست و  باشوور.