سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر هەوڵی هاوئاهەنگی هێزە سیاسییەكان دەكاتەوە بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەت

سیاسی
  • 23-08-2024, 21:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە هەوڵی هاوبەشی هێزە سیاسییەكان بۆ پشتیوانی لە حكومەت كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا  كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كراوە، هەروەها هەوڵەكانی حكومەت بۆ پێشخستنی دۆسیە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكانی، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی ناوچەكە، و بانگەوازەكانی عێراق بۆ ڕاگرتنی كاردانەوەكانیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی جەختكردنەوە لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەشی سەرجەم هێزە سیاسییەكان بوو بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامە هەمەلایەنەكانی گەشەپێدان، كە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەلەكەمان لە سەرتاسەری وڵاتدا دەبێت.