وەزارەتی ناوخۆ: تۆمەتباری سەرەكی شەڕی زەرگە لە نەجەف ئەشرەف دەستگیركرا

ئەمنی
  • 23-08-2024, 21:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكی شەڕی زەرگەی لە نەجەف ئەشرەف ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا  كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە :  بەپێی زانیاری و هەوڵێكی چڕ و پڕی هەواڵگری، هێزێك لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف ئەشرەف ، توانیان تۆمەتباری سەرەكی لە ڕووداوی كوشتنی كەسێك دەستگیر بكەن لە شاری نەجەف لە ناوچەی زەرگە لە باكووری پارێزگاكە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییەوە پەیوەندی پێوەكراوە كە تایبەتمەند بووە بە كاری چڕ و پڕی پۆلیس لە كەرتی بەرپرسیارێتیدا، بەو پێیەی ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەری گیراوەتەبەر بۆ تەواوكردنی كاغەزی لێكۆڵینەوەكانی.