بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە محەمەد موخبر، جێگری یەكەمی پێشووی سەرۆك كۆماری ئێران كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە محەمەد موخبر، جێگری یەكەمی پێشووی سەرۆك كۆماری ئێران كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و بەردەوامیی هاوكارییەكان لە بوارە جیاجیاكان و گرنگی پەرەپێدانیان لەگەڵ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ لە كۆماری ئیسلامی ئێران، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی ئەو دوو گەلی دۆست بەدیبهێنێت تاوتوێ كران .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە، كاردانەوەی كارەساتبارەكانی شەڕی غەززە كرا، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی وڵاتە گەورەكان و دامەزراوە نێودەوڵەتییە بەرپرسیارەكان كرایەوە كە هەڵوێستی پتەویان هەبێت لە پێناو ڕاگرتنی ئەو كۆمەڵكوژیەی كە دژی خەڵكی سڤیل لە غەززە تووشی بوون.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : لای خۆیەوە موخبر ستایشی پەیوەندییە بەرزەكانی نێوان ئێران و عێراقی كرد و ستایشی ئەو هەوڵە ناوازە و بەخشندەییە بەرچاوەی كرد كە عێراق و حكومەت و گەلەكەی، پێشكەشی سەردانیكارانی ئێرانی دەكات كە بە شێوەیەكی بێهاوتای پێشوازییان لێدەكرێت و گرنگییان پێدەدرێت.