بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕەتیكردەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا سەپاندبێت.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: هەندێك لە پێگە وماڵپەڕی سۆشیال میدیا هەواڵیان بڵاوكردەوە سەبارەت بە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ كە ئۆتۆمبێل و خەڵكی لە بەغدای پایتەختی دەگرێتەوە، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم زانیاریانە هەڵە و نادروستن وو هەڵگری هیچ متمانەیەك نییە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە دەزگا ئەمنییەكان و فەرمانگە هەواڵگرییەكان بەدوای ئەو كەسانەدا دەگەڕێن كە ئەم دەنگۆ خراپانە بڵاودەكەنەوە، و كاردەكەن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان و دادگاییكردنیان بۆ وەرگرتنی سزاكەیان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد