بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی لیژنەی خزمەتگوزاری بۆ چلەی سەردانیكاران دیارترین پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئاشكرا كرد كە لە سەرچلەی سەردانیكاران پێشكەش كران، هاوكات دەستپێكردنی 24 پڕۆژەی ستراتیژی بۆ ئەو سەردانە ملیۆنەی ڕاگەیاند.
سەرۆكی لیژنەكە ڕەزاق یەعقوبی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوای كۆتاییهاتنی چلەی سەردانیكاران ، ئاڕاستەی پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی كرد بە ناوی لیژنەی سەردانیكارانی ملیۆنی، كە چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لێیەوە سەریان هەڵدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پارێزگاری كەربەلای پیرۆز شایەتحاڵی دەستپێكردنی 24 پڕۆژە بوو، لەو ژمارەیەش شەش پڕۆژەی كاتی تەواوبوون، و ئەو پڕۆژانەش دوای سەردانەكە نۆژەن دەكرێنەوە.
لە نێو ئەو پڕۆژانەدا شەمەندۆفێری نێوان كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف و پرد و پردی پیادە و گۆڕەپانی دوو نهۆمی هەیە.
ڕوونیشیكردەوە : پێش دەستپێكردنی سەردانیكاران، لیژنەی (فەرمانی دیوانی) پێكهێنرا، كە پێكهاتووە لە چەند وەزارەتێك، دەستەی حەشدی شەعبی، هەروەها ئەو پارێزگایانەی سەردانیكارانی لێ بوو، وەك یەك تیم كاریان كردووە، هەردووكیان لە پڕۆسەی ڕێكخستنی گواستنەوە و دابینكردنی كاروانەكان و ئۆتۆمبێلی پاڵپشتیكراوەكان، چ لە وەزارەتی كارەبا و نەوت و چ لە وەزارەتی تەندروستی، كە 1200 ئەمبولانس و وەزارەتەكانی دیكەی بۆ كاروانەكان دابینكرد.