سلێمانی - INA
قوتاد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان،سەبارەت بەو هێرشە درۆنیەی بۆ قەزای سەید سادق وتی راگەیاند و تی : قوربانییەكانی هێرشە درۆنییەكەی نزیك قەزای سەیدسادق، دوو رۆژنامەوانی ژن بوون، نەك ئەندامی هێزێكی چەكدار تا مەترسی بن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هیچ وڵات و ناوچەیەك.
هەوروەها ووتیشی : كوشتنی ئەم دوو رۆژنامەوانە تاوانێكی پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێكی نێودەوڵەتییە و بە توندی ئیدانەی دەكەین، جگە لەوەش پێشێلكردنێكی زەقی سەروەری خاكی عێراقە، جارێكیتر داوا لە حكومەتی فیدراڵ و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین سنوورێك بۆ ئەم پێشێلكارییانە دابنێن كە بوونەتە هەڕەشەیەكی جدی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری هەردوو رۆژنامەنووسی شەهید دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكە دەخوازم.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد