بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ دووپاتی كردەوە كە بۆ یەكەم جار پارێزگاری كەربەلای پیرۆز بە زیاتر لە هە 1700 مێگاوات تەیاركراوە.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لە چوارچێوەی سەرپەرشتیكردنی ڕاستەوخۆی خۆی و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ پلانی تەیاركردنی كەربەلا بە وزە لە ماوەی چلەی سەردانیكاران، وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ، سەردانی وێستگەی خەیراتی غازی كرد، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی بەرپرسانی وێستگەكەی كرد، و دەستخۆشی لێكردن و لقەكانی بە دووبارە دەستپێكردنەوەی یەكەی چوارەم لە وێستگەكە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە وەستابوو.
فازڵ دووپاتی كردەوە، بەپێی بەیاننامەكە: كە بەكارهێنانی ئەم یەكەیە نزیكەی 100 مێگاواتی زیادە بۆ شاری كەربەلا دابین دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد پشكی كەربەلای پیرۆز لە وزە لەماوەی وەرزی سەردانیكاران ئێستادا زیادیكردووە بۆ ئەوەی بگاتە (1,720) مێگاوات، ئەمەش یەكەم جارە كە پشكی كەربەلای پیرۆز بگاتە ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەمەش سەقامگیری تۆڕی كارەبای شاری پیرۆز بەرز دەكاتەوە.