بەغدا - INA- حەسەن فەواز
ئەمڕۆ هەینی عەدنان سەراج ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری پەروەردە دووپاتیكردەوە كە گۆڕانكاری ڕیشەیی لە ساڵی نوێی خوێندندا ڕوودەدات، هاوكات ئاماژەیە بۆ بەردەوامی كاركردن بۆ نەهێشتنی سێ دەوامی.
سەراج لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بەڕێنمایی و سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران و نوسینگەی سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری پەروەردە، وەزارەتی پەروەردە سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەی چاپكردن و دابەشكردنی كتێبەكانی تەواو كرد، بۆ یەكەم جار لەچاپخانەكانی عێراق، چ تایبەت بێت یان گشتی بێـت، پرۆسەی چاپكردنیان بۆ مەنهەجی خوێندن تەواو كردووە،ئاماژەی بەوەشكرد بۆ یەكەم جارە لە دوای ساڵی 2003دابەشكردنی پەرتووكی خوێندن لەسەرەتای دەستپێكردنی خوێندن دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : زیاتر لە چوار هەزار قوتابخانە نۆژەنكراونەتەوە و زیاتر لە دوو هەزاری دیكەش دروستكراون، هەروەها پرۆسەكە بەردەوامە بۆ نەهێشتنی سێ دەوامی و ئاماژەی بەوەشكرد، خوێندكاران و مامۆستایان راهێنانیان پێكراوە بۆ چالاكییە تەندروستییەكانی قوتابخانەكان ، كە لە ساڵی داهاتوودا ڕەهەندی جیاواز لە پێشوو وەردەگرێت بە دابینكردنی یەكەی تەندروستی لە قوتابخانەكاندا و لەناو هەر قوتابخانەیەكدا جگە لە ئاسایشی قوتابخانەكان بوونی دەبێت.
سەراج ئاماژەی بەوەدا كە گۆڕانكاری ڕیشەیی ڕوودەدات لە ساڵی داهاتوودا، جگە لە جێبەجێكردنی ئەو ستراتیژییە نیشتمانییەی كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوە.