بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی رەوتی نیشتمانی شیعە سەید موقتەدا سەدر بە خۆپیشاندانێكی ملیۆنی لە گۆڕەپانی تەحریر داوای پشتیوانی لە غەززە كرد.
سەید سەدر لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وتی: ئەوانەی بڕوایان بە دۆزی فەڵەستین هەیە، ئاشتییان خۆشەوێت و ڕقیان لە تیرۆر و زایۆنی و قەتڵوعامەكانی هەیە، داوا لە براو خوشكانی عێراقیەكانم لە هەموو چین و توێژەكانم دەكەم، جگە لە گەندەڵكاران، بۆ ئەوەی بە خۆپیشاندانێكی ملیۆنی بێنە دەرەوە كە وێنەیەكی ڕاستەقینە لە ڕادەی هاوسۆزی پەرۆشی گەلی عێراق لەگەڵ دۆزی فەڵەستین و لەگەڵ برا زەحمەتكێشەكانیان لە غەززە، لە یەكەم هەینی 17ی ساڵی ڕەبیعی یەكەمی ئەمساڵ كەهاوكاتە لەگەڵ لەدایكبوونی گەورەترین ڕووناكی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) لەگەڵ ئال وبەیت.
هەروەها ووتیشی :خۆپێشاندانێكی ئاشتیانە لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، بە پۆشینی كفن ئەگەر بتوانرێت، بۆ ئەوەی دەنگ و وێنەكانتان بگاتە هەموو جیهان، تكایە لەم كارەدا كەمتەرخەمی مەكەن، چونكە ئەمە خوای گەورە و پێغەمبەرەكەی (د.خ) وئالو بەیت و مەرجەعە مەزنەكان لە زیندوان وكۆچكردووان دڵخۆش دەكات.