كەش و هەوا: نۆ پارێزگار لە پلەی نیوەی كوڵان نزیك دەبێتەوە

ناوخۆ
  • 23-08-2024, 13:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە نۆ پارێزگادا بگاتە 49 پلەی سەدی.
    لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوا بۆ سبەینێ شەممە، ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دەركەوتنی هەندێك هەور لە ناوچەی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی پێشوو دەبن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز و بابل و میسان و دیوانیە 49  پلە، لە زیقار و موسەننا و نەجەف ئەشرەف 50 پلە.
    رۆژی یەكشەممە كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەی باكور كەمێك دادەبەزێت.
    ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەركەوتنی هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هەروەها با لە ڕۆژدا چالاك دەبێت لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات ، ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.