هه‌ولێر -INA
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێردراوه تێیدا هاتووه " ئه‌مڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد".
هه‌ر له راگه‌یندراوه‌كه هاتووه كه "له کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش و تیرۆر تاوتوێ کرا".
مه‌سرور بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ بەردەوامبوونی پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمان دووپاتکردەوە.
هه‌روه‌ها فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان، جەختی لە گرنگیی هاوبەشی و بەهاداریی خەباتی پێکەوەیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.