بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر چەک و دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیدار لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووە: لە چوارچێوەی لێدانی پێشوەختە و هاوتەریب لەگەڵ پلانی ئەمنی ئامادەکراو بۆ پاراستنی مهراسیمی ئهربهعینیه لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایش نیشتیمانی توانیان بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری بە هاوبەشی یەکێک لە تیرۆریستان لە پارێزگای ئەنبار دهستگیربكهن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری و بەدواداچوون بۆ جموجۆڵەکانی تۆمەتبار و تەواوکردنی بەڵگەی پێویست ئەنجامدراوە. هەڵکوتانە سەر شوێنی داڵدهدانی و (195) گولەی بی كهی سی، (6) گولهی هاوەن، (30) مووشەکی RPG، و دوو کۆنتێنەرو ئامێری تاک چاو، (19) پارەی تایبەت بۆ موشەکی RPG، دوو مهخزهنی گهورهی دۆشكه و چهندین كهرهستهی سهربازی پێگیرابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەهەمان چوارچێوەدا مەفرەزەکانمان لە بەغدا توانیان یەکێک لە گرنگترین بازرگانانی بێ مۆڵەتی چەک دەستگیربکەن کە ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی پێبووە لهوانهیش ، گولەیەکی هاوەن، (16) موشەک هەڵگر، و ژمارەیەک چەک و فیشەکی دیکە دەستی بەسەردا گیرا".
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "تۆمەتباران لەگەڵ ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار کران بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بگرنەبەر".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد