بەغدا - INA
لە ژێر چاودیری سەرۆکی کۆمار ، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یارمهتی دارایی بەسەر قوتابیانی زانکۆکانی دیالە و تکریت دابەشکرا.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماردا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووە، “کۆلێژی زانست لە زانکۆی دیالە مەراسیمێکی دابەشکردنی یارمهتی دارایی بەسەر قوتابیانیدا لە لایەن نوێنەری سەرۆک کۆمار و بەڕێوەبەری گشتی بەشی خوێندن و توێژینەوە، زیاد خهلف خەلیل جبوری، کە سڵاوی سەرۆک كۆماری گەیاندە خەڵکی دیالە، بەتایبەتی قوتابیان و ستافی مامۆستایانی زانکۆ".
لای خۆیانەوە مامۆستایان و قوتابیانی ئەو دوو زانکۆیە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ گهیانده سەرۆکی کۆمار ههروهها هەوڵەکانی سەرۆک بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەمیان بەرز نرخاند و لە هەمان کاتدا دووپاتیان کردەوە، كه شانازییان بەگرنگیدانێکی بەخشندە کە سەرۆکی کۆمار بە پرۆسەی پەروەردە لە وڵات و قوتابیەکانیدا دەیدات، وەک خۆی دەربڕیوە قوتابیان ئیرادەی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامی ئەکادیمی بە شێوەیەک دەربڕی کە پێگەی زانستی و کولتووری عێراق بەرز بکاتەوە".