عێراق پلانێکی نوێکراوی قەرەبووکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەخاتە بەردەم ئۆپێک

ئابوری
  • 22-08-2024, 17:47
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت جددی عێراقی دووپاتکردەوە لە پابەندبوون بە بڕیارەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە، هاوکات پێشکەشکردنی پلانی قەرەبووکردنەوەی نوێکراوی بەرهەمهێنان بۆ گروپی ئۆپێک پڵەس پشتڕاستکردەوە.

    وەزارەتی نەوت لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا نه‌هاتووه‌ : "لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەتی نەوت بە بڕیارەکانی گروپی ئۆپێک پڵەس بە ئامانجی گەیشتن بە سەقامگیری لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا، جددیەتی خۆمان دووپات دەکەینەوە لە پابەندبوون بە بڕیارەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە کە لەناو گروپەکەدا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە".

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "وەزارەت هەنگاوی ڕاستەقینە و بەرجەستەی ناوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، هاوکات کاردەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕە کە لە ئاستی بەرهەمهێناندا تێپەڕیوە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دیاریکرابوو".

    هه‌روه‌ها وزاره‌ت له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه‌ "پلانێکی نوێکراوی قەرەبووکردنەوەی پێشکەش بە سکرتاریەتی ئۆپێک کرد، کە وردەکاری ورد و ڕێکارەکانی خستەڕوو کە دەگیرێنەبەر بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی تەواو بە بەڵێنەکانی بەرامبەر بە ڕێکخراوەکە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هەنگاوەی عێراق وەک دووپاتکردنەوەی پەرۆشی ئەو وڵاتە دێت بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە هاوبەشەکانی گروپی ئۆپێک پڵەس بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا، هەروەها بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەموو وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەکاربەر بە یەکسانی".