ههولێر –INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و ژەنەراڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا و لە کۆبونەوەی ، له كۆبونهوهكهدا تاوتوێ چۆنییەتی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانانیان كرد.
نوسینگهكهی، قوباد تاڵەبانی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی (INA) "ئهمڕۆ پێنجشهممه پێشوازیکرد لە ژەنەراڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا و لە کۆبونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ کران".
به گوێرهی راگهیندراوكه "لە کۆبونەوەکەدا کە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ستێڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا بەڕێوەچو، جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ژەنەراڵ کیڤن لیهی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربونی وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه" ژەنەراڵ کیڤن لیهی، جەختی کردەوە لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و عێراق و ناوچەکە".
بهگوێرهی راگهیندراوهكه" کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی بەردەوامبونی پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە، جەختیشیان کردەوە لەسەر کاری هاوبەش لەپێناو عێراقێکی سەقامگیر و کوردستانێکی یەکگرتو و بەهێزدا".