هەولێر - INA - ئیڤان ناسر حەسەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبوونەوەی لیژنەیەكی ئەمنی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكان بۆ ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە وتەیەكدا لە كۆبوونەوەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پێویستە سەرجەم لایەن و هێزە ئەمنییەكان ئامادەبن، و هەموو ئامادەكارییەك بگرنە ئەستۆ بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی ڕۆژی دەنگدان، كە لە بیستی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.
خۆشناو داوای لە هەموو حزبە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن كرد، پابەندبن بە بڕیار و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن سەبارەت بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێوە بچێت كە گوزارشت لە ڕووی گەشاوەی دیموكراسی لە كوردستان بكات.