وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی سەبارەت بە گواستنەوەی پێچەوانەی سەردانكەران دەردەكات

ئەمنی
  • 22-08-2024, 14:10
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ڕێنمایی سەبارەت بە گواستنەوەی پێچەوانەی سەردانكەران دەركرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ پاراستنی سەردانی چلە عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ پێداچوونەوەی كرد بە پێشكەوتنی پلانی سەردانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت)  لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای بابل و ئەو خزمەتگوزارییانەی لە چوارچێوەی ئەم میحوەرەدا پێشكەش دەكرێن، بە یاوەری فەرماندەی هێزی زەمینی و ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ.
    ئاماژەی بەوەشكرد: شەمەری بە كورتی لە سەر پرۆسەی گواستنەوەی پێچەوانەی ملیۆنان قەرەباڵغی لە كەربەلای پیرۆزەوە بۆ باقی پارێزگاكان ئاگاداركرایەوە، چونكە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بۆ گواستنەوەی سەردانكەران گەیشتن دوای ئەوەی مەراسیمی سەردانەكەیان تەواو كرد.
    جەختیشیكردەوە: لە دابینكردنی ئۆتۆمبیل بۆ هەموو سەردانكەران و ڕێكخستنی میكانیزمی گواستنەوەیان، و دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی لە هەموو ناوچە و گۆڕەپانەكانی دیاریكراو بۆ ئەم مەبەستە.
    ناوبراو ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان كرد هەوڵەكانیان دوو هێندە زیاد بكەن، بەتایبەتی لەم ڕۆژانەدا.