فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان لەگەڵ گەیشتن بە لوتكەی سەردانی چلە رێنمایی دەردەكات

سیاسی
  • 22-08-2024, 13:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی،  ڕێنمایی بۆ سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان دەركرد، لەگەڵ گەیشتن بە لوتكەی سەدانی  چلە، هەروەها جەختی لە گرنگی بەرزكردنەوەی ئامادەیی بۆ روبەروبوونەوەی هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی و خێرا چارەسەركردنی كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كرد، بۆ بەدواداچوونی پلانی ئەمنی بۆ سەردانی چلە، و سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد كە وەزیری ناوخۆ و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەكانی پۆلیسی فیدراڵی و هێزی زەمینی و حەشدی شەعبی و باقی پێكهاتە ئەمنییەكانی تر تێیادا بەشدابوون.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە سودانی، لە ڕێگەی بازنەی تەلەفزیۆنەوە لەگەڵ پارێزگارەكانی شاری كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف و بابل و بەغداد بەدواداچوونی بۆ بەرەوپێشچوونی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە پارێزگاكانیان كرد لە چوارچێوەی سەردانی چلەدا، لەڕووی ژمارەی ڕێوڕەسمی حسێنییەكان و سەردانكەرانی بەپێ بەڕێكەوتن بۆ زیندووكردنەوەی مەراسیمی سەردانەكە كە لەم چەند ڕۆژەدا كۆتایی پێدێت و هاوكات پارێزگارانی بابل و كەربەلای پیرۆز پێداچوونەوەیان بە ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی پلانی خزمەتگوزاری كرد كە لە سەردانەكەدا ئامادەكرابوو، هەروەها سودانی ستایشی ئەو هەوڵانەی كرد كە لە ماوەی مانگێكدا بۆ پاراستنی سەردانكەران و خەڵك ئەنجامدراوە.
    هەروەك ئاماژەی كرد: بەو وێنانەی قوربانیدان و بەخشندەیی و خزمەتكردن كە عێراقییەكان لە پێگە كۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەكانیاندا بەرجەستەیان دەكرد، لە پارێزگاكانی دەروازەكانی چوونە ژوورەوە دەستیان پێكرد و بە ڕێپێوان بۆ كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف كۆتایی هات، ئەمە جگە لەو وێنەیەی  توانای دامەزراوەكانی دەوڵەت بۆ جێگیركردنی قەرەباڵغی ملیۆنان كەس، لەگەڵ ئاستێكی بەرزی ئاسایش و خزمەتگوزاری و ئاسانكاری جووڵە، ئەمەش هەستێكی دڵنیایی دروستكرد هاوڵاتی هەست دەكات كە ڕووبەڕووی دامەزراوە كاریگەرەكان دەبێتەوە، و جەختیشیكردەوە: حكومەت لیژنەیەكی باڵای بۆ سەردانی ملیۆنی پێكهێنا لەبری چارەسەری كاتی.
    ڕوونیشیكردەوە: كە زیارەتی چلە لەم ڕۆژانەدا دەگاتە لوتكەی خۆی، كە پێویستی بە گرنگیدان بە پلەی یەكەم لەسەر لایەنی ئەمنی و دوو هێندەكردنی هەوڵە هەواڵگرییەكان و هەماهەنگییەكی بەرزی نێوان دەزگا جیاوازەكان هەیە، جەختیشیكردەوە:  كە سەركەوتنی پلانی ئەمنی كلیلی سەركەوتنەو هەروەها تەئكیدی لە زیادكردنی ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی و خێرایی كردەوە.
    هاوكات فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی سەرجەم ئەو دەزگا ئەمنییانەی كرد كە ئەركی پاراستنی سەردانەكەیان لەسەرە، كاری ڕۆتینی ئەمنی تێپەڕێنن، پابەند بن بە پارێزگاری بەدرێژایی ئەو ڕێگایانە كە سەردانكەران لە نێوان پارێزگاكاندا دەیگرنەبەر، كە بەرەو كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف دەچن، هەروەها  سەرپەرشتی مەیدانی هەموو وردەكارییە ئەمنییەكان، بكەن بۆ پاراستنی ئەو هەوڵە گەورانەی كە دراون.
    سەبارەت بە گواستنەوە، سودانی ڕێنمایی كرد، كە هەوڵەكان لە سامەڕا، بابل، و نەجەفی ئەشرەف بدرێن، بۆ تەواوكردنی وێنەی دەستكەوتكان لە ڕێگەی ئاسانكاری گواستنەوەی سەردانكەران بۆ پارێزگاكان یان بۆ دەروازە سنوورییەكان، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری پاسە حكومیەكان  كە دابینكراون، لەگەڵ ئاسانكاری بۆ چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەكانی كەرتی تایبەت.
    وتیشی: بە هەمان هەوڵ و جۆش و خرۆشەوە بەردەوام بن تاوەكو كۆتایی سەردانەكە ڕادەگەیەنرێت، و جەختیشیكردەوە:  لەسەر ئاسای ڕێگاوبانەكان لە پارێزگاكانی فوراتی ناوەڕاست، و ڕەفتاری یەكلاكەرەوە دژی هەر سەرپێچییەك بەتایبەتی سەبارەت بە كاروانەكان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دەستبەجێ بەرامبەر سەرپێچیكاران.