بانكی عێراقی وردەكاریی 4 جۆر قەرز بۆ فەرمانبەران و خاوەن گرێبەستەكان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 22-08-2024, 12:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی بازرگانی عێراقی وردەكارییەكانی 4 جۆر قەرزی بۆ فەرمانبەران و خاوەن گرێبەستەكان ڕاگەیاند.
    ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی بانكەكە عەقیل شوەیلی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەر فەرمانبەرێك مووچەكەی لەلایەن بانكی بازرگانی عێراقیەوە دەدرێت، دەتوانێت قەرزی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون تا بڕی 150 ملیۆن دینار وەربگرێت، بەمەرجێك ڕێژەی تەواوكردنی كۆمەڵگەكە لەسەدا 25 بێت و بە كەمبوونەوەی سوودی تا 4 لەسەدا، و وتیشی: ئەمە دوای هەمواركردنەكانی ئەم دواییە هاتووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەی ئەم قەرزە 15 ساڵە، و وتیشی: قەرزی دووەم بێ كەفیلە و لە ملیۆنێكەوە بۆ 15 ملیۆن دینارە، بە ڕێژەی سوودی لەسەدا 8 و ماوەی 6 ساڵە.
    ئاشكراشیكرد: قەرزی سێیەم لە 15 ملیۆنەوە بۆ 50 ملیۆن دینارە، بە ڕێژەی سوودی لەسەدا 6، بۆ ماوەی 10 ساڵ، لەگەڵ بوونی كەفیلێك.
    سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست، شوەیلی رایگەیاند: ئەو گرێبەستەی لە بانكەكە تەوتین كراوە دەتوانێت 15 ملیۆن دینار وەربگرێت بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ بوونی كەفیل، بەو مەرجەی لێبڕینەكە لە نیوەی مووچە زیاتر نەبێت.