بەغداد - INA - وەسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، چالاكییەكانی فێستیڤاڵی ڕێگای (تۆفان) بۆ ئەو كەسە عەرەب و بیانییانەی كە پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین دەكەن، لە بەغدا دەستیپێكرد.
بیرۆكەی ئەم چالاكییە لەسەر میوانداریكردنی بەناوبانگترین كەسایەتییە عەرەب و بیانییەكان لە فەزایەكی عێراقی دەخولێتەوە و ئامادەبوونیان لێرە بۆ گەیاندنی پەیامی بەهێز و ئیلهام بەخش بۆ سەدان ملیۆن كەس لە شوێنكەوتووەكانیان لە سەرانسەری جیهاندا بەكاردەهێنرێت.
بە گوتەی رێكخەرانی كۆنفرانسەكە، ئەم كەسانە بە وردی هەڵبژێردران، بە پشتبەستن بە پشتیوانی ئاشكرایان بۆ دۆزی فەڵەستین، هەروەها پشتیوانیان بۆ عێراق و گەیاندنی وێنەیەكی ئەرێنی لێی ئەو بەرنامەیەی كە بۆ میوانەكان ئامادە كراوە ورد دەبێت و گشتگیرە، و گەشتەكانی بەغداد و كەربەلای پیرۆز لەخۆدەگرێت، جگە لە بەشداریكردنیان لە كۆنفرانسی (رێگای تۆفان) بۆ پشتڕاستكردنەوەی پەیامەكە.
كۆنفرانسەكە لە درێژەی هەڵوێستە فەرمییەكانی عێراقدا دێت بۆ پشتیوانیكردن لە دۆزی فەڵەستین، كە لەلایەن سەركردایەتی عێراقەوە لە چەندین كۆڕ و كۆبوونەوەی فەرمی و كۆبوونەوەی لوتكەدا دەربڕدراون.